تابۆ و نهێنی‌پارێزی | کامیل ئەحمەدی: کۆکردنەوە و سەرپەرشتیاری توێژینەوە | وەشانخانەی ئاوای بووف

تابۆ و نهێنی‌پارێزی | کامیل ئەحمەدی: کۆکردنەوە و سەرپەرشتیاری توێژینەوە | وەشانخانەی ئاوای بووف

تابۆ و نهێنی‌پارێزی | کامیل ئەحمەدی: کۆکردنەوە و سەرپەرشتیاری توێژینەوە | وەشانخانەی ئاوای بووف

تابۆ و نهێنی‌پارێزی
توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان بە پێداگریکردن لە سەر زینا لەگەڵ مەحارم لە وڵاتی ئێران

کامیل ئەحمەدی: کۆکردنەوە و سەرپەرشتیاری توێژینەوە

ساڵی بڵاوبوونەوه: ۲۰۲۴

وەشانخانەی ۴۹ کتیب به کوردی، فارسی و ئینگلیزی وەشانخانەی ئاوای بووف

ئێمە پێشنیارتان پێ دەدەین ئەم جوڵەگڕافییەی سەرەوە کە سەبارەت بە زینای موحارم ببینن. ئینجا بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی ئامارەکانی زینای موحارم لە ئێران و کوردستان دەتوانن ئەم دەقە و دیکەی وتارەکانی ئەم لاپەڕە بخوێننەوە.

بە پێی تیۆریی پێکهاتەخوازی لە بواری خەڵک‌ناسیدا، سیستەمی کۆمەڵایەتیی خێزان تەکووزییەکی ناوەکی هەیە کە بناغەکەی لە سەر بنەمای یاسای سێکسیی “زینای موحارم” دامەزراوە، بەڵام لە پرۆسەی گووران و گۆڕانکاریدا ئەم تەکوزییە فەرهەنگییە دەبێ بە دژبەری خۆی، و لە هەندێ حاڵەتدا، هەڵسوکەوت لەگەڵ نامووس و مەحارم دەبێتە هۆی سەرکوت‌‌کردنی تونداژۆیانەی تاکایەتی، تاراندن و گۆشەگیری، ئازاردان و دەستدرێژیی سێکسی، قەتڵی نامووسی و هتد. له مێژووشدا بنەماڵه وەک یەکێک له ناوەنده کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان، به هەموو جۆر و بیچمه جۆراوجۆرەکانیەوه، پەناگەیەک بۆ ئەندامەکانی خێزان بەتایبەت منداڵەکان بووه، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا له ناو هەندێ له خێزانەکاندا هەندێ ڕووداوی نەخوازراو دەکەوێتەوه که باوترینیان توندوتیژی له دژی منداڵان به هەموو جۆره جیاوازەکانیەتی. نموونەکانی توندوتیژی دژ بە منداڵان بریتییە لە: دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر کەسانی مەحرەم، کەڵکاوەژۆیی له دەسەڵات و توانا و توندوتیژی نواندن بەرامبەر به کەسانی بێدەسەڵات و ناچار‌کردنیان بە سێکس له چوارچێوەی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر جەسته و یەکپارچەیی وجوودیی ئەو کەسە له ناو خانەوادەدا. به پێی فەرهەنگ و بیر و باوەڕە باوەکانی ناو هەر کۆمەڵگایەک، دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر مەحارم لێکەوتەی جەستەیی و دەروونی و تڕۆمایەکی قووڵ له سەر جەستە و دەروونی منداڵ بە جێ دێڵێ بەتایبەت له قۆناغەکانی دواتری گەشەدا. قووڵایی ئەم خەسارەتە به پێی جۆری دەستدرێژییه سێکسییەکە، جۆری پەیوەندیی خێزانی و خزمایەتیی خوێنی و هەروەها تەمەن و ڕەگەزی لایەنەکان جیاوازه.

دانلود فایل PDF:

دانلود فرمت صوتی:

لینک کتاب در گوگل پلی:

لینک کتاب در گوگل بوک:

لینک کتاب در تلگرام:

Persian Format:

Kurdish Format:

English Format: