ماڵێک بە درگای ئاواڵاوه | کامیل ئەحمەدی و هاوکاران | چاپەمەنیی ئاڤای بووف، دانیمارک

ماڵێک بە درگای ئاواڵاوه
کامیل ئەحمەدی و هاوکاران
چاپەمەنیی آوای بوف، چاپخانەی ئاڤای بووف، دانیمارک 1401 هەتاوی / 2022 زایینی / 2722 کوردی
ماڵێک بە درگای ئاوەڵاوه
توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی سپی لە ئێران
کامیل ئەحمەدی و هاوکاران
چاپەمەنیی ئاڤای بووف، دانیمارک ۱۴۰۱ هەتاوی / ۲۰۲۲ زایینی / ۲۷۲۲ کوردی
پەیوەندییەکانی نێوان ژن و مێرد و پەیوەندییەکانیان لە ئێران بە پێی نۆڕمی ئایینیی و عوڕفی پێناسە کراوە و پەیوەندیی هاوسەرێتی ئەگەر لە چوارچێوەی هاوسەرگیریی هەمیشەیی و هاوسەرگیریی کاتی نەبێ، بە ناشەرعی و تاوان دێتە هەژمار. سەرەڕای ئەمە لەم ساڵانەی دواییدا، گۆڕانکارییەکانی کۆمەڵگای ئێران کە بە هۆی هەلومەرجی نالەباری ئابووری وەکوو مەندیی ئابووری و بێکاری لە لایەکەوه، دەرکەوتنی مۆدێڕنیتە و گۆڕانی بەهایی – نۆڕمی لە لایەکی ترەوە بۆتە هۆی ئەوەی کە گەنجان ژیانی هاوبەشیی بە بێ هاوسەرگیری یان هەمان هاوسەرگیریی سپی وەک ڕێکارێکی لۆژیکی بۆ دابینکردنی ئارەزووە تاکایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان لە قەڵەم بدەن کە بەرپرسایەتی یاسایی و کۆمەڵایەتی و باری قورسی خەرجە ئابوورییەکانی هاوسەرگیریی فەرمی نییە. ئەم دیاردە زیاتر لە ناو گەنجانی خوێندەوار و زانکۆییدا باوە کە بە هۆکاری کار و خوێندن بەرەو کەلانشارەکان کۆچیان کردووه. بەرپرسان بە هۆی هەستیارییە ئایینی و کەلتوورییەکانەوە هەتا ئەوڕۆ بە وردی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییەیان تاوتوێ نەکردووه. زانیاری و داتاکانی ئەم توێژینەوە بە کەڵکوەرگرتن لە تەکنیکی دیمانەی قووڵ (گڕەند تیۆری GT) کۆ کراوەتەوه. گۆڕینی شێواز و ڕوانگەی گەنجان بەرامبەر بە ژیان و هاوسەرگیری، مافی هەڵبژاردن و مافی جەسته، کێشە و ئاستەنگەکانی هاوسەرگیریی هەمیشەیی بۆ ژنان، تەنگژە ئابوورییەکان، نەبوونی پیشەی گونجاو و ئایینبێزی وەک سەرەکیترین هۆکارەکانی پەرەسەندن، دەرکەوتن و بەردەوامبوونی هاوسەرگیریی سپی یان پێکەوەبوون لەم توێژینەوەدا خراونەتە ڕوو.
ئەم توێژینەوە بۆ یەکەم جار بە شێوەی گشتگیر پاش لێکدانەوەی بنەما کۆمەڵایەتی و یاساییەکانی هاوسەرگیری سپی، فاکتەرە کاریگەرەکانی سەر هاوسەرگیریی سپی شرۆڤە و لێکەوتەکانی دەرکەوتنی تاوتوێ کردووه. لە کۆتاییدا، هەندێ ڕێکار خراوەتە ڕوو بۆ ئەوەی لە پێناو کەمکردنەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە هەنگاوێکی کاریگەر بێ و هەروەها ئاستی وشیاری گشتی لەم بارەوە بەرز بکاتەوه.
ئەم کتێبە هاوشێوەی دیکەی کارە توێژینەوەیی و لێکۆڵینەوەییەکانی ئەم دواییەی کامیل ئەحمەدی کە بە شێوەی زنجیرەئاسا پێکەوە لکێنراون لە درێژە و بە جۆرێک پەیوەست بە توێژینەوەی پێشوو لە سەر بابەتی هاوسەرگیریی هەمیشەیی و بڕیاری مەحرەمێتییه. ئەم توێژینەوە لە ژێر ناوی “توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی سپی لە ئێران” بڵاو دەبێتەوە کە بۆ یەکەم جار لە ئێران لایەنە ئاشکرا و شاراوەکانی ئەم دیاردە لە سەر ئاستی کەلانی وڵات بە پێداگریی لە سەر کەلانشارەکانی تاران، مەشهەد و ئیسفەهان بە کۆمەڵگای ئاماری بەرز و بەڕۆژ تاوتوێ دەکات.
https://www.youtube.com/c/avayebuf
دابەزاندن فایلی پی دی ئێف PDF:
دابەزاندن فایلی ده نگ:
گووگل پلەی: دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی کوردی کتێب لە گووگل پلەی:
گووگل بووک: دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی کوردی کتێب لە گووگل بووک:
https://www.youtube.com/c/avayebuf
——-
کمک به فعالیت های گسترده تر
1 حمایت از فعالیت های نشر آوای بوف
2 از طریق خرید کتاب ها
لیست کتاب های قسمت فروش به مرور اضافه خواهند شد
لطفا با خرید کتاب های انتشارات آوای بوف از ما برای تولید و پخش کتاب های رایگان بیشتر حمایت کنید :
کمک به فعالیت های گسترده تر از طریق خرید کتاب ها
لیست کتاب های قسمت فروش به مرور اضافه خواهند شد
لطفا با خرید کتاب های انتشارات آوای بوف از ما برای تولید و پخش کتاب های رایگان بیشتر حمایت کنید :

ــــــــــــــ

خرید مجموعه کتاب های ما از گوگل پلی برای کمک به گسترش فعالیت ها

One comment