
لیست و ئەدرەسی کتێبە بڵاوکراوەکانی کامیل ئەحمەدی لە ماڵپەڕی ئاڤای بووف
سەبارەت بە توێژەر :

کامیل ئەحمەدی، خەڵکناسی کۆمەڵایەتی و توێژەر، براوەی خەڵاتی «نامووس» لە زانکۆی یاسای لەندەن لە بنیاتی مافەکانی ژنان (IKWR) و براوەی خەڵاتی «ئاشتی»ـی بنیاتی جیهانیی ئاشتی بەشی ئەدەبیات و زانستە مرۆییەکان لە زانکۆی جۆرج واشینگتۆنه. کامیل ئەحمەدی دەرچووی بواری خەڵکناسیی وێنەیی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی کێنتی بریتانیایە و خاوەن بڕوانامەی شێوازی توێژینەوە، سیاسەت لە خۆرهەڵاتی ناڤین و لێکۆڵینەوەی ئاشتی لە زانکۆکانی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن و بڕێک بەکە. توێژینەوەکانی کامیل ئەحمەدی سەبارەت بە گەشەی کۆمەڵایەتی و نێودەوڵەتی، کەمینەکان و پرسەکانی پەیوەست بە ڕەگەزێتی (جێندەر)ییە. توێژینەوەکانی پێشووی ناوبراو بە زمانەکانی ئینگلیزی، تورکیی ئەستەنبۆڵی، فارسی و کوردی لەژێر ئەم ناوانە چاپ کراون:
- ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە (ڕوانینێکی خەڵکناسانە بۆ داب و نەریتی مێزۆپۆتامیا)؛ Etkim press (Istanbul, Turkey 2009)
- بە ناوی نەریت (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە خەتەنەی ژنان لە ئێران) کە لە لایەن Uncut Voices Press-Oxford و چاپخانەی شیرازە چاپ کراوه؛
- زایەڵەی بێدەنگی (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی پێشوەختەی منداڵان لە ئێران) لە Nova Science Publisher, Inc., New York 2017 بڵاو بۆتەوە؛
- ماڵێک لەسەر ئاو (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە سیغە / هاوسەرگیریی کاتی لە ئێران) کە دەقە فارسییەکەی لە لایەن چاپخانەی شیرازە بڵاو بۆتەوە.
- ماڵێک بە درگای ئاواڵاوە (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی سپی لە ئێران) بە ئینگلیزی و فارسی کە چاپخانەی مێهری لە لەندەن چاپ کراوە؛
- توێژینەوەیەکی دیکە بە ناوی تاڵانی منداڵی بۆ ئەنجومەنی پشتیوانی لە مافەکانی منداڵان ئەنجام درا کە بابەتی زبڵگەڕیی منداڵانی لە تاران تاوتوێ کردووە و لە ساڵی 1399ـی هەتاوی ڕوونوێنی کرا؛
- کتێبی شاری قەدەغەکراو (توێژینەوەیەک سەبارەت بە ناهاوسانان لە ئێران) کە هەندێ وتاریشی بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی و کوردی لێ دەرکێشراوە و چاپ کراوە و لەم ماوەی دواییدا لە لایەن چاپخانەی مێهری لە لەندەن چاپ کرا؛
- توێژینەوەیەکی ناوبراو لەژێر ناوی لە سنوورەوە هەتا سنوور (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە شوناس و ئێتنیکایەتی لە ئێران) چاپ کراوە.
- توێژینەوەی نوێی کامیل ئەحمەدی “ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵان” توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە جۆر، هۆکار و لێکەوتەکانی کاری منداڵان لە لایەن چاپخانەی ئاڤای بووف بلاو بۆتەوە.
ئەم توێژەرە لەم ماوەی دواییدا توێژینەوەیەکی لە مەڕ خەتەنەی پیاوان چاپ کردووە کە بەم زووانە دەقە کوردییەکەشی چاپ دەکرێت.
نام کتاب ناوی کتێب | موضوع بابەت | فرمت PDF فۆڕمەتی پی دی ئێف | فرمت صوتی فۆڕمەتی دەنگی | تصویر جلد وێنەی بەرگ |
---|---|---|---|---|
زایەڵەی بێدەنگی | توێژینهوهیهکی گشتگیر سهبارهت به هاوسهرگیری پێشوهختهی منداڵان له ئێران | دانلود | – | ![]() |
چیرۆکی شاری قهدهغه کراو | توێژینهوهیهکی گشتگیر سهبارهت به ناهاوسانان له وڵاتی ئێران | دانلود | – | ![]() |
سازگاریی و خۆڕاگری له مههاباد | کاریگهری ڕاگهیاندنهکان، جیاوازییه ڕهگهزێتییهکان و خۆڕاگری له نێوان مێرمنداڵان: ئێتنۆگڕافی وێنهیی له کوردستانی ئێران (رۆژهەڵات) | دانلود | – | ![]() |
بهناوی نهریت گریمانەی ڕوو له گۆڕان | توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به خەتەنەی ژنان له ئێران ڕاپۆرتێکی ناوخۆیی لهسەر خهتهنهی ژنان / شێواندنی کۆئهندامی زاوزێی ژنان – کچان له ئێران لهگهڵ پێشهکییەک سهبارهت به خهتهنهی منداڵان / شێواندنی زاوزێی کوڕان – پیاوان له ئێران | دانلود | – | ![]() |
ماڵێک له سهر ئاو | توێژینهوهیهکی گشتگیر سهبارهت به سیغهی مهحرهمێتی و هاوسهرگیریی کاتی له ئێران | دانلود | – | ![]() |
ئاسهواری چهوساندنهوه له جیهانی منداڵی | توێژینهوهیهکی گشتگیر سهبارهت به جۆر، هۆکار و لێکهوتهکانی کاری منداڵان | دانلود | – | ![]() |
ماڵێک بە درگای ئاواڵاوه | توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی سپی لە ئێران | دانلود | – | ![]() |