
چیرۆکی شاری قەدەغەکراو
توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە ناهاوسانان لە وڵاتی ئێران
کامیل ئەحمەدی و هاوکاران
چاپەمەنیی آوای بوف، چاپخانەی ئاڤای بووف، دانیمارک 1401 هەتاوی / 2022 زایینی / 2722 کوردی
ئەم توێژینەوە خەڵکناسانە، بە ئاوڕدانەوە لە لایەنە بێژومار و ئاڵۆزەکانی شووناسی ڕەگەزی و وردەکارییەکانی لە ناو کۆمەڵگەی ناهاوسانان، لە سەر بەستێنی ناسینی ڕوو لە زیادبووی هۆگرییە سێکسییەکان، بواری پشتگوێخراوی ڕەگەزێتی (جێندەری) لە ئێران لێک دەداتەوه. لە هەمان کاتدا، خراپ تێگەیشتنە باوەکانی پەیوەست بە ناهاوسانان و ڕەگەزێتی لە ئێران بە چالنج دەکێشێ و بۆ ئەوەی ببێتە ڕێخۆشکەری ئاراستەیەکی گشتگیرتر ڕەخنە لەو ئەفسانە و گێڕانەوانە دەگرێ کە زۆر جار بوونەتە هۆی تێگەیشتننی هەڵە سەبارەت بە ڕەگەزێتی و ئامادەکردنی سیاسەت و تێڕامانی هەڵە.
ئەم توێژینەوە زۆر ئاڵۆزه، چوونکە زیاتر لە ڕوانگەی گشتی و ڕووکەشانە بۆ هۆگریی سێکسی و بیر و ڕای پەیوەست بە ڕەگەزێتی لە بواری ژیانی تایبەتی و گشتیی تاکه. بۆ یەکەمین جار، ئەم توێژینەوە لە سەر ئاستی هەر سێ کەڵەشاری ئێران (تاران، مەشهەد و ئیسفەهان) سەرنجی خستە سەر دیمانەی قووڵ لەگەڵ 300 کەس (60 لە سەد پیاو و 40 لە سەد ئافرەت). لەم کارەدا کێشەکانی پەیوەست بە گۆڕانەکارییەکانی ئەم سەردەمە لە پەیوەندییە سێکسییەکان و چۆنیەتیی ئەم پەیوەندییە سێکسییانە لە وڵاتی ئێراندا تاوتوێ کرا و لە هەمان کاتدا، چوارچێوەیەکی تیۆریی و شێوازدار بۆ خوێنەران، ناهاوسانان، زانکۆکان و ناوەندە توێژینەوەییەکان، چالاکڤانانی بواری گشتی و کۆمەڵایەتی و خوێندکارانی زانکۆ خرایە ڕوو بۆ ئەوەی بە گوێرەی ئەوان ناهاوسانان تاوتوێ و توێژینەوەیان لە سەر بکرێت. ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم پڕۆژە توێژینەوەییه، ئەوەیە کە لە ڕێگەی شرۆڤەی ڕەخنەییانەی بیر و باوەڕی ناهاوسانان و هەروەها لێکدانەوەی ئەو کێشانەی کە ئەوان بە هۆی ژیان لە کۆمەڵگایەکی ئایینی، چینتەوەر، نەریتخواز و باوکسالار هەیانە، لە هەست و باوەڕی سەبارەت بە ناهاوسانان لە وڵاتی ئێران، کە ناهاوسانی وەک شووناسێک ڕەت دەکەنەوە و بە ئەزموونی دەکەن، تێبگەین. پرسیاری ئەم توێژینەوە لێرەوە دەست پێدەکات. پێویستیی ئاوڕدانەوە لە جڤاکی ناهاوسانان و خەسارهەڵگریی ئەم کەسە سەرکوتکراو و ناچار بە بێدەنگی کراوانە بوو بە ئەنگێزەیەک بۆ ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ئەم کەسانە کە بە ئەنقەست پشتگوێ خراون و لە لایەن کۆمەڵگاوە تارێنراون.
ئەم توێژینەوە کەڵک لە ئاوێتەیەک لە ئاراستەی دیاردەناسانه، هێرمۆنۆتیکی، پاشمۆدێڕن و دەروونناسی وەردەگرێ بۆ ئەوەی شێوازێکی تیۆریی دروست بکا کە بۆ هەموو توێژینەوەیەک لە مەڕ ئەزموونی ناهاوسانی شیاو بێ و لە هەمان کاتدا، بینراو و هەستی توێژەریش بۆ پێوەری پشتڕاستکردنەوەی توێژینەوە لە پێناو پاراستنی «ئۆبژێتی» لە خۆ بگرێت.
https://www.youtube.com/c/avayebuf
دابەزاندن فایلی پی دی ئێف PDF:
دابەزاندن فایلی ده نگ:
گووگل پلەی: دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی کوردی کتێب لە گووگل پلەی:
گووگل بووک: دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی کوردی کتێب لە گووگل بووک:
https://www.youtube.com/c/avayebuf
——-
کمک به فعالیت های گسترده تر
1 حمایت از فعالیت های نشر آوای بوف
2 از طریق خرید کتاب ها
لیست کتاب های قسمت فروش به مرور اضافه خواهند شد
لطفا با خرید کتاب های انتشارات آوای بوف از ما برای تولید و پخش کتاب های رایگان بیشتر حمایت کنید :
کمک به فعالیت های گسترده تر از طریق خرید کتاب ها
لیست کتاب های قسمت فروش به مرور اضافه خواهند شد
لطفا با خرید کتاب های انتشارات آوای بوف از ما برای تولید و پخش کتاب های رایگان بیشتر حمایت کنید :

ــــــــــــــ

خرید مجموعه کتاب های ما از گوگل پلی برای کمک به گسترش فعالیت ها

One comment