بهناوی نهریت گریمانەی ڕوو له گۆڕان | کامیل ئەحمەدی و هاوکاران | چاپخانەی ئاڤای بووف، دانیمارک 1401

بهناوی نهریت
توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به خەتەنەی ژنان له ئێران
,
گریمانەی ڕوو له گۆڕان
ڕاپۆرتێکی ناوخۆیی لهسەر خهتهنهی ژنان / شێواندنی کۆئهندامی زاوزێی ژنان – کچان له ئێران
لهگهڵ پێشهکییەک سهبارهت به خهتهنهی منداڵان / شێواندنی زاوزێی کوڕان – پیاوان له ئێران
کامیل ئەحمەدی و هاوکاران
چاپخانەی ئاڤای بووف، دانیمارک 1401 هەتاوی / 2022 زایینی / 2722 کوردی
ئەم توێژینە گشتگیرە هەستاوە بە لێکدانەوه، شرۆڤە و تاوتوێکردنی خەتەنەی کچان لە سەر ئاستی ئێران و دەریدەخا کە ئەم کردەوە لە سەر ئاستی هەر چوار پارێزگای هورمزگان، کرمانشان، کوردستان و ئازەربایجان ڕۆژاوا باوه. خەتەنەی کچان نەریتێکی زۆر دێرینە کە سەرەڕای پێشێلکردنی دیوە جیاوازەکانی مافە سێکسییەکانی منداڵان و ژنان ئێستاش هەر باوه. هەندێ باوەڕ، نۆڕم، ڕوانگە و سیستەمی سیاسی و ئابووری لە بەردەوامبوونی ئەم نەریتە دەوریان هەیه. پێشتر سەبارەت بە پەرەسەندنی خەتەنەی کچان لە ئێران کۆمەڵێ زانیاری کۆ کرابوونەوه، بەڵام لە ئاستێکی سنوورداردا بوون. ئەم توێژینەوە بە ئامانجی کۆکردنەوەی داتا توێژینەوەیی و ورد سەبارەت بە خەتەنەی کچان لە ئێران ئەنجام درا و هاوکات هەوڵی دا بناغەی بەرنامەیەکی هەمەلایەنە بۆ بنبڕکردنی خەتەنەی کچان لە ئێران ئامادە بکات. ئەنجامەکانی ئەم تویژینەوە لە دوو ڕووەوە گرینگن، یەکەم ئەوەی کە بۆ لێکوڵینەوە و توێژینەوەکانی داهاتوو لە ئیران کە زۆر پیویستیشن بناغەیەک دابین دەکا و دووهەم ئەوەی کە بۆ هەڵکشانی ئاستی وشیاری سەبارەت بە بەردەوامیی خەتەنەی کچان لە ئیران کاریگەرە.
ئەم کتێبە ڕاپورتی بەرۆژکراوی شرۆڤەی نوێترین پێوەری بارودۆخی خەتەنەی ژنانە و پیشەکییەک لەمەڕ خەتەنەی کوڕان یان پیاوانیش دەخاتە ڕوو. خەتەنەی ژنان لەسەر ئاستی هەر چوار پاریزگاکە ڕووی لە کەمبوونەوەی بنەڕەتییه، ئەوە لە حاڵێکدایە کە داماڵینی ڕەگە کۆنەکانی نەریتە زیانبەخشەکان لە سەر سیمای کومەڵگای نەریتخوازی ڕوو لە مۆدیرنیتەی وەکوو ئیران کە هیچ هۆگرییەکی بو گۆڕانکاریی بنیاتی و خێرا لە باوەڕە فەرهەنگییەکاندا نييە لە ئەستەمترین کارەکانه، ئەنجامەکانی پڕۆژەی ڕاهینانی پلان بۆ داریژراو بۆ ئەنجامدەرانی خۆجێیی لە وڵاتی ئێراندا ڕێژەی خەتەنەی کچانی بە شێوەی بەرچاو دابەزاندووە کە دەتوانێ ببێتە بەستێنێکی شیاو بۆ دەستپێکردنی بزاڤ و بەرنامەیەکی یەکدەست کە لە لايەن دەوڵەتەوە بە مەبەستی ڕاهینان و دەستێوەردانی بنیاتی و زانستی وێرای ڕەچاوکردنی هەموو لايەنە كەلتووری، نەریتی و ئایینییەکان بۆ پشتیوانی لێ دەکرێت.
لە پاڵ زانیاریبەخشی لەمەڕ خەتەنەی ژنان و کچان گەڕانی ئازادانەی زانیارییەکان لە لایەن دەوڵەتەکانەوە سەبارەت بە سوود و زیانی خەتەنەی پیاوان یان کوڕانیش پێویستە بچێتە چوارچێوەی کارەوە و دەستڕاگەیشتنی شارۆمەندان بە زانیاریی پزیشکیی بێلایەنانە مومکین ببێت.
کامیلئەحمەدی #خەتەنە#خەتەنەی ژنان#خەتەنەپیاوان#نەریت#ئیسلام#توندوتیژیی_نەریتی#توندوتیژیی سێکسی#ژنان#کچان
https://www.youtube.com/c/avayebuf
دابەزاندن فایلی پی دی ئێف PDF:
دابەزاندن فایلی ده نگ
گووگل پلەی: دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی کوردی کتێب لە گووگل پلەی:
گووگل بووک: دابەزاندن/خوێندنەوەی فایلی کوردی کتێب لە گووگل بووک:
https://www.youtube.com/c/avayebuf
——-
کمک به فعالیت های گسترده تر
1 حمایت از فعالیت های نشر آوای بوف
2 از طریق خرید کتاب ها
لیست کتاب های قسمت فروش به مرور اضافه خواهند شد
لطفا با خرید کتاب های انتشارات آوای بوف از ما برای تولید و پخش کتاب های رایگان بیشتر حمایت کنید :
کمک به فعالیت های گسترده تر از طریق خرید کتاب ها
لیست کتاب های قسمت فروش به مرور اضافه خواهند شد
لطفا با خرید کتاب های انتشارات آوای بوف از ما برای تولید و پخش کتاب های رایگان بیشتر حمایت کنید :

ــــــــــــــ

خرید مجموعه کتاب های ما از گوگل پلی برای کمک به گسترش فعالیت ها

One comment