ناساندنی کتێبی تیغی نەریت له ژێر ناوی ئایین | خەتەنەی کوڕان یان پیاوان له وڵاتی ئێران | سەرپەرشتیار و هاواهەنگ‌کەری توێژینەوه: کامیل ئەحمەدی | چاپخانەی ئاڤای بووف – دانیمارک

ناساندنی کتێبی تیغی نەریت له ژێر ناوی ئایین | توێژینەوەیەکی دیاردەناسانه سەبارەت به خەتەنەی کوڕان یان پیاوان له وڵاتی ئێران | سەرپەرشتیار و هاواهەنگ‌کەری توێژینەوه: کامیل ئەحمەدی | چاپخانە: چاپخانەی ئاڤای بووف – دانیمارک

ناساندنی کتێبی تیغی نەریت له ژێر ناوی ئایین | توێژینەوەیەکی دیاردەناسانه سەبارەت به خەتەنەی کوڕان یان پیاوان له وڵاتی ئێران | سەرپەرشتیار و هاواهەنگ‌کەری توێژینەوه: کامیل ئەحمەدی | بێژەر: ئەمیر شەعبانی | چاپخانە: چاپخانەی ئاڤای بووف – دانیمارک

تیغی نەریت لە ژێر ناوی ئایین


توێژینەوەیەکی دیاردەناسانە سەبارەت بە خەتەنەی کوڕان یان پیاوان لە وڵاتی ئێران


سەرپەرشتیار و هاواهەنگ‌کەری توێژینەوە: کامیل ئەحمەدی


کاروباری تەکنیکی و چاپ‌کردن: ﻗﺎﺳﻢ ﻗەرەداﻏﯽ


چاپخانە: ئاڤای بووف – دانیمارک


ڕێکەوتی چاپ: 2023


ژمارەی ئەسپاردن: 978-87-94295-17-8

The Blade of Tradition in the Name of Religion
A Phenomenological Research about Circumcision of Boys or Men in Iran
Project Developer & Supervisor: Kameel Ahmady
Publication Technician: Ghasem Gharehdaghi
Publisher: Avaye Buf
ISBN: 978-87-94295-17-8


کتێبی “تیغی نەریت لە ژێر ناوی ئایین” لێکدانەوەی دیاردەناسانەی خەتەنەی پیاوان/کوڕان لە ئێرانە کە لە چاپخانەی ئاڤای بووف لە بەهاری ساڵی 2023 بڵاو بۆتەوە. ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ لێکدانەوەی بێ‌لایەنانە و گشتگیری دیاردەی خەتەنەی پیاوان/کوڕان بە جەختکردنەوە لە سەر مافی منداڵان و مافی خاوەندارێتی جەستە و ناسینی زانستییانەی پرسی خەتەنەکردنی پیاوان/کوڕان لە کۆمەڵگای ئێران بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە، بەکارهێنانی لە داڕشتنی پلان و سیاسەتدانانی کاریگەر بۆ ئەوەی ڕێگری لە دەرکەوتنی لێکەوتە خراپەکانی بکرێت. دیاردەی خەتەنە وەک کردەوەیەک بە سەر جەستەی مرۆڤدا دەسەپێنرێ لە چوارچێوەی لێکدانەوەی مافە تاکایەتییەکان و خاوەندارێتیی “مافی جەستە”دا تاوتوێ دەکرێ، کە لە ڕوانگەی نەریت و فەرهەنگی ئایینییەوە بە ئاسایی و باو لە قەڵەم دراوه. بەڵام بە هۆی ئەوەی کە لە کۆمەڵگا هاوچەرخەکاندا هەر کەسێکی خوار تەمەنی هەژدە ساڵ بە منداڵ هەژمار دەکرێ، تیۆرییە مۆدێرنەکانی زانستی یاساش جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەر چەشنە گۆڕانکارییەک لە سەر جەستەی منداڵ بە بێ دەستێوەردان و ئیزنی منداڵ نە تەنها پێشێل‌کردنی مافەکانی ئەو منداڵەیە، بەڵکوو سروشتێکی دژە پەروەردەییشی هەیە. تیۆرییەک کە ڕەخنەگر و لایەنگری تایبەت بە خۆی هەیە.
ئامانجی ئەو توێژینەوه ئەوە بوو کە بە ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵگا لە لێکەوتەکانی خەتەنە، نەهێڵرێ سەرمایە مرۆییەکان هەر وا بە ئاسانی ببنە قوربانیی عەقڵییەت و پاساوی نەریتە فەرهەنگییە کێشەدارەکان و هەروەها پڕوپاگەندەی گروپە خاوەن بەرژەوەندییە ئابووری و پزیشکی و ئایینییەکان. بۆ ئەم مەبەستە، مانا و چەمکی خەتەنە، ڕەگ و ڕیشە مێژووییەکەی و پانتا جوگرافیاییەکەی، ئاراستە ئایینییەکان و بوارە زانستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە، کاردا و هۆکارەکانی بەردەوامیی خەتەنە و ئەزموونی بەشداربووانی بوارە بەرلێکۆڵینەوەکان؛ بابەتگەلێکن کە لە هەشت بابەتی جیاوازدا ڕێک خراون.



دانلود فایل PDF:

دانلود فرمت صوتی:

لینک کتاب در گوگل پلی:

لینک کتاب در گوگل بوک:

لینک کتاب در تلگرام:

Persian Format:

Kurdish Format:

English Format:

https://www.youtube.com/c/avayebuf

——-

کمک به فعالیت های گسترده تر

1 حمایت از فعالیت های نشر آوای بوف

2 از طریق خرید کتاب ها

لیست کتاب های قسمت فروش به مرور اضافه خواهند شد

لطفا با خرید کتاب های انتشارات آوای بوف از ما برای تولید و پخش کتاب های رایگان بیشتر حمایت کنید :

کتابهای  آوای بوف در گوگل پلی

کمک به فعالیت های گسترده تر از طریق خرید کتاب ها

لیست کتاب های قسمت فروش به مرور اضافه خواهند شد

لطفا با خرید کتاب های انتشارات آوای بوف از ما برای تولید و پخش کتاب های رایگان بیشتر حمایت کنید :

ــــــــــــــ

خرید مجموعه کتاب های ما از گوگل پلی  برای کمک به گسترش فعالیت ها

لینک کوتاه :
👇
wp.me/p7C3ra-42T