
لیست و ئەدرەسی کتێبە بڵاوکراوەکانی کامیل ئەحمەدی لە ماڵپەڕی ئاڤای بووف
سەبارەت بە توێژەر :

کامیل ئەحمەدی، خەڵکناسی کۆمەڵایەتی و توێژەر، براوەی خەڵاتی «نامووس» لە زانکۆی یاسای لەندەن لە بنیاتی مافەکانی ژنان (IKWR) و براوەی خەڵاتی «ئاشتی»ـی بنیاتی جیهانیی ئاشتی بەشی ئەدەبیات و زانستە مرۆییەکان لە زانکۆی جۆرج واشینگتۆنه. کامیل ئەحمەدی دەرچووی بواری خەڵکناسیی وێنەیی و کۆمەڵایەتی لە زانکۆی کێنتی بریتانیایە و خاوەن بڕوانامەی شێوازی توێژینەوە، سیاسەت لە خۆرهەڵاتی ناڤین و لێکۆڵینەوەی ئاشتی لە زانکۆکانی قوتابخانەی ئابووریی لەندەن و بڕێک بەکە. توێژینەوەکانی کامیل ئەحمەدی سەبارەت بە گەشەی کۆمەڵایەتی و نێودەوڵەتی، کەمینەکان و پرسەکانی پەیوەست بە ڕەگەزێتی (جێندەر)ییە. توێژینەوەکانی پێشووی ناوبراو بە زمانەکانی ئینگلیزی، تورکیی ئەستەنبۆڵی، فارسی و کوردی لەژێر ئەم ناوانە چاپ کراون:
- ڕوانینێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیە (ڕوانینێکی خەڵکناسانە بۆ داب و نەریتی مێزۆپۆتامیا)؛ Etkim press (Istanbul, Turkey 2009)
- بە ناوی نەریت (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە خەتەنەی ژنان لە ئێران) کە لە لایەن Uncut Voices Press-Oxford و چاپخانەی شیرازە چاپ کراوه؛
- زایەڵەی بێدەنگی (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی پێشوەختەی منداڵان لە ئێران) لە Nova Science Publisher, Inc., New York 2017 بڵاو بۆتەوە؛
- ماڵێک لەسەر ئاو (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە سیغە / هاوسەرگیریی کاتی لە ئێران) کە دەقە فارسییەکەی لە لایەن چاپخانەی شیرازە بڵاو بۆتەوە.
- ماڵێک بە درگای ئاواڵاوە (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی سپی لە ئێران) بە ئینگلیزی و فارسی کە چاپخانەی مێهری لە لەندەن چاپ کراوە؛
- توێژینەوەیەکی دیکە بە ناوی تاڵانی منداڵی بۆ ئەنجومەنی پشتیوانی لە مافەکانی منداڵان ئەنجام درا کە بابەتی زبڵگەڕیی منداڵانی لە تاران تاوتوێ کردووە و لە ساڵی 1399ـی هەتاوی ڕوونوێنی کرا؛
- کتێبی شاری قەدەغەکراو (توێژینەوەیەک سەبارەت بە ناهاوسانان لە ئێران) کە هەندێ وتاریشی بە زمانەکانی فارسی و ئینگلیزی و کوردی لێ دەرکێشراوە و چاپ کراوە و لەم ماوەی دواییدا لە لایەن چاپخانەی مێهری لە لەندەن چاپ کرا؛
- توێژینەوەیەکی ناوبراو لەژێر ناوی لە سنوورەوە هەتا سنوور (توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە شوناس و ئێتنیکایەتی لە ئێران) چاپ کراوە.
- توێژینەوەی نوێی کامیل ئەحمەدی «ئاسەواری چەوساندنەوە لە جیهانی منداڵان» توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە جۆر، هۆکار و لێکەوتەکانی کاری منداڵان لە لایەن چاپخانەی ئاڤای بووف بلاو بۆتەوە.
ئەم توێژەرە لەم ماوەی دواییدا توێژینەوەیەکی لە مەڕ خەتەنەی پیاوان چاپ کردووە کە بەم زووانە دەقە کوردییەکەشی چاپ دەکرێت.
| نام کتاب ناوی کتێب | موضوع بابەت | فرمت PDF فۆڕمەتی پی دی ئێف | فرمت صوتی فۆڕمەتی دەنگی | تصویر جلد وێنەی بەرگ |
|---|---|---|---|---|
| زایەڵەی بێدەنگی | توێژینهوهیهکی گشتگیر سهبارهت به هاوسهرگیری پێشوهختهی منداڵان له ئێران | دانلود | – | ![]() |
| چیرۆکی شاری قهدهغه کراو | توێژینهوهیهکی گشتگیر سهبارهت به ناهاوسانان له وڵاتی ئێران | دانلود | – | ![]() |
| سازگاریی و خۆڕاگری له مههاباد | کاریگهری ڕاگهیاندنهکان، جیاوازییه ڕهگهزێتییهکان و خۆڕاگری له نێوان مێرمنداڵان: ئێتنۆگڕافی وێنهیی له کوردستانی ئێران (رۆژهەڵات) | دانلود | – | ![]() |
| بهناوی نهریت گریمانەی ڕوو له گۆڕان | توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت به خەتەنەی ژنان له ئێران ڕاپۆرتێکی ناوخۆیی لهسەر خهتهنهی ژنان / شێواندنی کۆئهندامی زاوزێی ژنان – کچان له ئێران لهگهڵ پێشهکییەک سهبارهت به خهتهنهی منداڵان / شێواندنی زاوزێی کوڕان – پیاوان له ئێران | دانلود | – | ![]() |
| ماڵێک له سهر ئاو | توێژینهوهیهکی گشتگیر سهبارهت به سیغهی مهحرهمێتی و هاوسهرگیریی کاتی له ئێران | دانلود | – | ![]() |
| ئاسهواری چهوساندنهوه له جیهانی منداڵی | توێژینهوهیهکی گشتگیر سهبارهت به جۆر، هۆکار و لێکهوتهکانی کاری منداڵان | دانلود | – | ![]() |
| ماڵێک بە درگای ئاواڵاوه | توێژینەوەیەکی گشتگیر سەبارەت بە هاوسەرگیریی سپی لە ئێران | دانلود | – | ![]() |







